تره‌مپ ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور

هەواڵ / جیهان :: 06/01/2018‌ :: 346‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووكانى ئه‌مریكا ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور بێ هیچ مه‌رجێك.


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی كانوونی دووه‌م، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی كۆنگرێس رایگه‌یاند "من پشتگیریی له‌ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوو كۆریای باكوور و باشوور ده‌كه‌م و به‌ دوریشی نازانم له‌ كاتێكی دیكه‌دا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووكان  له‌و دانووستانانه‌دا به‌شداربێت.
 
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستاكاتی یارییه‌كانی ئۆله‌مپییه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌ستپێكێكی گه‌وره‌یه‌ و ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كانی ئه‌وان  ئه‌نجامى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش شتێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ هه‌موو جیهان.

هه‌ردوو وڵاتی كۆریای باكوور و باشوور، رێككه‌وتن له‌سه‌ر گفتوگۆ و دانووستان، رۆژی سێ شه‌ممه‌ 9ی كانوونی دووه‌م، له‌ گوندی"پانمۆنجۆم"  له‌ سنورى نێوانیان. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure