وەفدێكی باڵاى پارتی سەردانی سلێمانی دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 06/01/2018‌ :: 6808‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
سبه‌ینێ شاندێكى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى، له‌سلێمانى سه‌ردانى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان ده‌كات، ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پرسى ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆكێک بۆ په‌رله‌مانی کوردستان.


وابڕیاره‌ پێش نیوه‌ڕۆى سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 7ى كانونى دووەم، شاندێكى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان كه‌ پێكهاتوون له‌ جێگرى سه‌رۆكى پارتى و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى، سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌كه‌ن له‌ شارى سلێمانى.

به‌ پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، شانده‌كه‌ى پارتى له‌سه‌ره‌تادا بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتی ده‌كه‌ن، دواتریش سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ سلێمانى ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.

دواڕۆژ، زانیویه‌تى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت، به‌ پرسى ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێم و بارودۆخى ناوخۆى هه‌رێم و كێشه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ دواڕۆژ، پشتڕاستكرده‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، سبەى یه‌كشه‌ممه‌ 7ی كانونی دووەم، وەفدێكی باڵای پارتی سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبنەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure