سعودیه‌ ده‌رماڵه‌ى گرانى نرخ بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 06/01/2018‌ :: 372‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌فه‌رمانى شا سه‌لمان پادشاى سعودیه‌، مانگانه‌ بڕى 1000 ریاڵ (267 دۆلار) وه‌ك ده‌رماڵه‌ى گرانى نرخ، بۆ  ماوەی  یەک ساڵ بۆ فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى سعودیه‌ خه‌رج بكرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌ك به‌رامبه‌ر گرانبوونى نرخى كاڵاو شمه‌ك و به‌نزین له‌ بازاڕدا.


به‌پێى مه‌رسومێكى مه‌له‌كى، كه‌ میدیاكانى سعودیه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ى په‌یكه‌رى ئابوورى وڵات، شا سه‌لمان بریاریداوه‌ به‌ خه‌رجكردنى بڕى 5000 ریال وه‌ك پاداشت بۆ ئه‌وه‌ سه‌ربازانه‌ خه‌رج بكرێت، كه‌ ماوه‌ى سێ ساڵه‌ له‌ هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى یه‌مه‌ن ده‌جه‌نگن.

له‌ بڕیاره‌كه‌ى  پادشاى سعودیه‌دا هاتووه‌ "خه‌رجكردنى ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌یه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و رێوشوێنانه‌یه‌، كه‌ حكومه‌ت بۆ دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ىى په‌یكه‌رى ئابوورى ئه‌نجامیداوه‌ و بارگرانى له‌سه‌ر چه‌ند توێژێكى هاوڵاتیان دروست ده‌كات.

هه‌وره‌ها سعودیه‌ بریاریداوه‌ قه‌ره‌بووى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ بكاته‌وه‌، كه‌  بۆ یه‌كه‌مجار خانوو ده‌گڕن و له‌ ئه‌نجامى زیادكردنى باجى زیاده‌بایی به‌بڕى 850 هه‌زار ریاڵ (226660 دۆلار).

شا سه‌لماندا بڕیاریشیداوه‌ كه‌ پاداشتى خوێندكاران بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌رێژه‌ى 10% زیاد بكات.
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە