وەفدی هاوبەشی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 06/01/2018‌ :: 517‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ شەممە 6ی کانونی دووەمی 2018 وەفدی هاوبەشی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی لەبارەی سەردانەکەیانەوە بۆ بەغدا راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

 

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ وەفدی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ بەغدا و دیدار لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و هێز و لایەنە سیاسییەکان هێنا".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، وەفدەکە لە کۆبونەوەکاندا باسی مووچە و شایستە داراییەکانی جوتیاران و پێشمەرگە، هەلومەرجی ناوچە جێناکۆکەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کران.

 

ئەوەش ئاشکراکراوە "بەرپرسانی حکومەت  و هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق پشتیوانییان لە داواکانی وەفدەکە کردوە".

 

هۆکاری سەردانی وەفدەکەش ئاشکرا کراوە و ئاماژە بەوەدراوە "هەوڵی زۆرماندا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و چارەسەری بژێوی هاووڵاتیانی هەرێم و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم سور بوون لەسەر درێژەدان بە هەمان شێوازی کاری رابردوویان".

 

دەقی راگەیەندراوەکە:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure