وه‌فدێكی یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 06/01/2018‌ :: 877‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی كه‌ركوك
وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ كه‌ركوك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش و دانانی  پارێزگارێكى نوێ بۆ شاره‌كه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند"چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌فدێكی شه‌ش كه‌سی كه‌ پێكهاتوون له‌ دوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سێ په‌رله‌مانتار و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه‌ركوك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی كه‌ له‌ باس له‌ ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌كات بۆ شاره‌كه‌ و دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوک".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ له‌به‌ر هه‌ستیارى پرسه‌كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ وتیشی "وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی و پارته‌ شیعه‌كان ده‌كات تاكو كۆده‌نگییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی كه‌ركوك به‌ده‌ست بهێنین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە