سێ مانگه فه‌وجی كاكه‌ییه‌كان نه‌خراونه‌ته‌وه ئه‌ركی سه‌ربازیی
هەواڵ / کوردستان :: 06/01/2018 :: 224 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی تشرینی یه‌كه‌م و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و جێگیربوونی هێزه عێراقییه‌كان له‌شوێنیان له‌كه‌ركوك و به‌شێكی زۆر له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی ماده‌ی 140، فه‌وجی كاكه‌ییه‌كان په‌رته‌وازه‌بوون و دوای تێپه‌ربوونی نزیكه‌ی سێ مانگ هێشتا رێكنهخراونهتهوه.
فه‌وجی كاكه‌ییه‌كان ساڵی 2015 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه بۆ پاراستنی گونده كاكه‌یی نشینه‌كانی سنوری قه‌زای داقوق پێكهێنرا و پێكهاته‌ی هێزه‌كه‌ش لهكاكهییهكانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان پێكهاتووه.
ئه‌و فه‌وجه‌ش هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه له‌رۆژی 16ی تشرینی یه‌كه‌م داقوقیان به‌جێهێشت و كشانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
موقه‌ده‌م فه‌رهاد نزار، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وجی كاكه‌ییه‌كان به‌دواڕۆژی وت "زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه‌كانمان خه‌ڵكی سنوری خانه‌قین و هه‌ولێر و كه‌ركوكن و هێزه‌كه‌ش پهرتهوازهبووه و چه‌ند جارێك به‌نوسراوی رەسمی داوامان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه شوێنی ئه‌ركمان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن تاوه‌كو بگه‌ڕێینه‌وه و خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراوینه‌ته‌وه.
وتیشی"له‌دوای ئه‌و رووداوه‌شه‌وه فه‌وجه تایبه‌ته‌كان كه له كاكه‌ییه‌كان و شه‌به‌ك و ئێزدی پێكهاتوون مووچه‌یان بۆ خه‌رجنه‌كراوه".