ئابووریناسێكى ئه‌مریكى: دراوى ئه‌لیكترۆنى بیتكوه‌ین، به‌ كاره‌سات كۆتایی دێت

هەواڵ / ئابوری :: 06/01/2018‌ :: 334‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دراوى بتكوه‌ین، پسپۆرێكى دارایی، هۆشدارى ده‌دات له‌ وه‌به‌رهێنان به‌ دراوى ئه‌لیكترۆنى (بتكوه‌ین) رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاكه‌ى "بڵقه‌" و به‌كاره‌سات كۆتایی دێت.

دیفید سوكمان، به‌ڕێوەبه‌رى كارگێڕى و بودجه‌ له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى روناڵد ریگان سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مریكا له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى (CNBC)ى ئه‌مریكى رایگه‌یاند "وه‌به‌رهێنه‌ران باوه‌ڕیانوایه‌ "دره‌خت تا ئاسمان باڵا ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دراوى ئه‌لیكترۆنى بتكوه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌به‌نگییه‌".

ده‌شڵێت "ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌دواجاردا ده‌كه‌وێت، ده‌بێت به‌ كه‌وتنێكى گه‌وره‌، جامبازه‌كانى دراوى ئه‌لیكترۆنى وانه‌یه‌كى باش فێر ده‌بن".

ستۆكمان، گله‌یی له‌ بانكى فیدراڵى ئه‌مریكا و بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كان ده‌كات، كه‌ ژاوه‌ژاوێكیان له‌ ده‌ورى دراوى ئه‌لیكترۆنى وپشكه‌كانى دروستكردوه‌، ده‌شڵێت" ساڵى 2008 پاره‌یه‌كى زۆر خرایه‌ ناو بازاِره‌كانى بۆرسه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی ئه‌و كات، هه‌مان چاره‌نووس ده‌بینم". 

رونیشیكرده‌وه‌، "ئه‌وه‌ى ئێستا بازاڕ پێویسى پێیه‌تى، ئه‌وه‌ نیه‌ باوه‌ڕمان وابێت كه‌كێشه‌ى رێكخستن دراوى ئه‌لیكترۆنى هه‌یه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تێبگه‌ین كێشه‌یه‌كى داراییه‌، و بازاڕى گه‌رمه‌و ناعه‌ڵقانیشه‌".  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure