شاندی سێ لایەنی هەرێم لەگەڵ مالیكی لە كۆبوونەوەدان
هەواڵ / عێراق :: 05/01/2018 :: 383 جار بینراوە
دواڕۆژ
له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا، شاندی هاوباشی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى له‌گه‌ڵ نورى مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمار كۆبوونەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداوە شاندەکە پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى كانونى دووه‌م له‌گه‌ڵ نورى مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبوونه‌وه.
دوێنێش شاندی ئه‌و سێ لایه‌نه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیران كۆبونه‌وه تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پاره‌ى جوتیاران كرا، بڕیاریشه له‌گه‌ڵ هەریەک لە ئه‌یاد عه‌لاوى و ئوسامه نوجێفى جێگرانى سه‌ركۆمار كۆببنه‌وه.