كۆمپانیاى گازپڕۆمى روسى پاره‌ به‌ فه‌رمانگه‌یه‌كى حكومى هه‌رێم ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 04/01/2018‌ :: 1091‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ده‌زگاى گشتى كاروبارى مینى هه‌رێمى كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى گازپڕۆمى روسى واژۆكرد بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى بلۆكه‌كانى نه‌وت له‌ گه‌رمیان و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ی كوردستان.

 
تالیب خالید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ده‌زگاى گشتى كاروبارى مین له‌ كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ى كانوونى دووه‌مى 2018،  عەلی حەمەد بەگ لەبڕی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لەگه‌ڵ جێگری بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیا و بەرپرسی كاروباری مینی كۆمپانیاى گازپڕۆمى روسى كۆبووه‌وه‌، دواتر گرێبەستێك له‌ جۆرى (بەڕێوەبردنی جۆری QA,QC) لەگەڵ كۆمپانیا گازپرۆمی روسی واژوو كرا".

له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى گرێبەسته‌كه‌، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ده‌زگاى مین، وتى "گرێبه‌سته‌كه‌ بۆ ماوه‌ى ساڵێكه‌، كه‌ تێیدا كارمه‌ندانى ده‌زگاى مین له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى پاره‌ له‌و كۆمپانیایه‌ سنوورى كاركردنى كۆمپانیاكه‌ و شوێنه‌كانى ترى له‌ مین پاكده‌كه‌نه‌وه‌".

وتیشى "ئێستا گازپڕۆمى روسى لە بلۆكی گەرمیان و شاكه‌ل لە سنوری ئیدارەی گەرمیان كارەكانیان ئەنجامدەدەن، به‌ڵام تائێستا بڕى پاره‌كه‌ دیارینه‌كراوه‌".

بۆ پاراستنى گیانى كارمه‌ندانى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، پێشتر ده‌زگاى مین له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى دى ئێن ئۆى نه‌رویجى واژوو كرد.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە