یه‌كه‌كانى 70 و 80 ده‌خرێنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌

هەواڵ / کوردستان :: 04/01/2018‌ :: 170‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
سه‌ردێڕى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی به‌شێك له‌هه‌واڵی رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ:
- كورد و سوننه‌ دانیشتنى (نوێنه‌ران)یان بایكۆت كرد
- توركیا ده‌یه‌وێت عوسمانیه‌ت بژێنێته‌وه‌
- ئه‌مریكا پاكستان تاوانبار ده‌كات
- ئه‌مریكا داواى پشتگیرى جیهان ده‌كات بۆ خۆپیشانده‌رانى ئێران
- فراكسیۆنى یه‌كێتى پشتگریى كه‌مكردنه‌وه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران ده‌كات
- پێداویستیى سه‌ربازیى زیاتر ده‌درێته‌ رۆژئاواى كوردستان
- به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتووانه‌وه‌ ئاینده‌ى عیراق له‌ مه‌ترسیدایه‌
- گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر عیراق
- عیراق وه‌ڵامى داواكاریى فراكسیۆنه‌كان ده‌داته‌وه‌
  * بودجه‌ى هه‌ر پارێزگا و هه‌رێمێك له‌سه‌ر بنه‌ماى ژماره‌ى دانیشتووان دیارى ده‌كرێت

خه‌بات:
- حكومه‌تى هه‌رێم پرۆژه‌یاساى چاكسازى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرد
- هه‌فته‌ى داهاتوو حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن و په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌
- كورد و سوننه‌ بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراقییان كرد
- سه‌لیم جبورى: به‌مزووانه‌ شاندێكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
- سێ لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانى خورماتوو پێكده‌هێنرێن
- سه‌فین دزه‌یى: ناردنى مووچه‌ و به‌شه‌ بودجه‌ واتاى جێبه‌جێكردنى به‌شێكى ده‌ستووره‌
  * پێدانى موچه‌ سه‌ده‌قه‌كردن نییه‌، به‌ڵكو مافى هه‌رێمى كوردستانه‌
- ئه‌مساڵ عێراق دووچارى چه‌ندین ئاسته‌نگى گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌
- له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا وه‌زیرى ته‌ندروستى چه‌ند بابه‌تێكى گرنگى وروژاند
- خاوه‌ن پێداویستیانى تایبه‌ت له‌ كۆمه‌ڵه‌ى ژینى هه‌ولێر هاوكارى ده‌كرێن
- گه‌رمیان .. ساڵى پار 10 كه‌س له‌ ئاودا خنكاون
- به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێمى كوردستان: رۆژانه‌ 2 ملیۆن سێجا ئاو ده‌گه‌یه‌نینه‌ هاووڵاتییان
- سه‌رۆكى سه‌نته‌رى بارزان بۆ ژینگه‌پارێزى و شاخه‌وانى: ده‌بێت منداڵان رابهێنرێن له‌سه‌ر پاكڕاگرتنى ژینگه‌ و سروشتى جوانى كوردستان
- ئه‌و كه‌سه‌ى گه‌شتى شاخه‌وانى ئه‌نجام ده‌دات، ده‌بێت له‌ڕووى بیرو هۆش و جه‌سته‌وه‌ كامڵ بێت
- ده‌ف .. ئامێرێكى كولتوورى و هونه‌رى كوردستان .. تیپى چل كه‌زى

هه‌ولێر:
- یه‌كه‌كانى 70 و 80 ده‌خرێنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ .. هاوپه‌یمانان سه‌رپه‌رشتى پڕۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن
- هه‌فته‌ى داهاتوو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ .. ئه‌گه‌رى زۆره‌ له‌ مانگى 4 هه‌ڵبژاردن بكرێت
- له‌ ساڵى رابردوو 349 كوردى ئێزى رزگار كراون
  * له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2018ه‌وه‌ تا ئێستا 6 كوردى ئێزدى رزگاركراون
- تۆماكردرنى ئۆتۆمبێله‌ ئه‌وروپییه‌كان بۆ مانگێكى دیكه‌ درێژ كرایه‌وه‌ 
- ئامارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو له‌ عێراق نزیكه‌ى 70 مه‌ده‌نى كوژراون
- رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ پارێزه‌وه‌ خۆپیشاندان ده‌كات
  * له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئێران سه‌رووى 20 خۆپیشانده‌ر كوژراون 
- میدیا جیهانییه‌كان: كێشه‌كانى ئێران ریشه‌ى ئابوورى و ئازادى و سته‌مكاریان هه‌یه‌
- سیاسه‌تى ئه‌ردۆگان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌وروپا گۆڕانى به‌سه‌ردا دێت 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure