ئاگادارییه‌ك بۆ مامۆستا ئاواره‌كانی دوزخورماتوو

هەواڵ / کوردستان :: 04/01/2018‌ :: 224‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى ده‌وامی مامۆستا ئاواره‌كانی قه‌زاى دوزخورماتوو بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌توانن له‌ساره‌كانی هه‌رێم ده‌وام بكه‌ن.


فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌ئاگادارییه‌كدا ده‌ڵێت "مامۆستایانی دووزخورماتوو کە لە سنووری پارێزگاکانی كەركوک و هەولێرن، ئەمرۆ رەزامەندی وەزارەتی پەروەردەی عێراقمان وەرگرت بۆ ئەوەی لە نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەهەولێر دەستبەکاربوونتان بۆ بکرێت لەرۆژی ئاوارەبوونتانەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌توانن درێژە بە کاری مامۆستایی خۆیان لە قوتابخانەکانی تایبەت بە ئاوارەکان بدەن تا کاتی گەڕانەوەیان بۆ شارەکەی خۆیان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure