بۆچوونی یەكگرتوو لەسەر چوونی شاندی سێ لایه‌نه‌كه‌ بۆ بەغدا

هەواڵ / کوردستان :: 04/01/2018‌ :: 802‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی رونكردنەوە لەسەر چونی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموكراستی و دادپەروەری دەدات.

راگەیاندنی نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی كانونی دووەمی 2018، رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووه‌ "یەكگرتوو ئیسلامی سەردانی ئەو شاندە بۆ بەغدا بە هەوڵێكی سروشتی دەزانێت، ئەمەش لە چوارچێوەی بەگەڕخستنی پەیوەندییەكانی حزبی خۆیانە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە".

لە بەشێكی تری رونكردنەوەكە ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ده‌ڵێ ت"لای ئێمە ئەم سەردانە جێگای رێزە و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین".

ده‌ڵێت "سەرەرای ئەوەی كە ئێمە لە یەكگرتوو سەرنجمان هەیە لەسەر دواكەوتنی دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا، ئێمەش هەوڵی پەلەكردنمانداوە لەو پێناوەدا و حەزمانكردووە كە هەرێم دەستەیەكی گشتی فەرمی پێكبهێنێت و لەهەموو لایەنەكان دەستبەكارببێت، بەڵام بەداخەوە هێشتا بەغدا ئامادەنەبووەو گفتوگۆی فەرمی دەستیپێنەكردووەو ئەو دواكەوتنەش لە بەرژەوەندی هیچ لایەكدا نابینین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure