سلێمانی؛ ساڵی رابردوو نزیکەی دوو هه‌زار فه‌رمانی ده‌ستگیركردن جێبه‌جێنه‌كراوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 04/01/2018‌ :: 232‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، زریان محەمەد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ساڵی 2017ی راگه‌یاند كه‌ له‌و ساڵه‌دا له‌كۆی 6227 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن 1923یان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.


به‌پێی ئاماری پۆلیسی سلێمانی كه‌ سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بۆ ساڵی 2017 له‌ كۆی 6227 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن، 4304 فه‌رمان جێبه‌جێكراوه‌و 1923یان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست 23 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌، 16 یان ئاشكرا بووه‌و 29 حاڵه‌تی خۆكوشتن هه‌بووه‌و هه‌شتیان ئاشكرابووه‌.

ئه‌وشی رونكرده‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن 1284 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌، 1217 حاڵه‌تیان ئاشكرابووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ‌ مۆڵه‌ت 432 حاڵه‌ت هه‌بووه‌و سه‌رجه‌میان ئاشكراكراون و 186 پارچه‌ چه‌كیش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌جۆره‌كانی ده‌مانچه‌ و كڵاشینكۆف.

باسی له‌وه‌شكرد له‌و ساڵه‌دا 611 حاڵه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ كه‌ 535 حاڵه‌تیان ئاشكراكراوه‌.

له‌باره‌ى ئاماری له‌شفرۆشی وتی "له‌شفرۆشی 31 حاڵه‌ت تۆماركراون كه‌ 29 حاڵه‌تیان ئاشكرابوون".

باسی له‌وه‌شكرد فێڵكردن و ده‌ستبڕین 915 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌، 826 حاڵه‌تیان ئاشكرا بووهن، هه‌روه‌ك 4557 حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چوونی هاوڵاتیان جێبه‌جێكراوه‌.

وتیشی "321 حاڵه‌تی دزیكردن تۆماركراوه‌ كه‌ 202 حاڵه‌تیان ئاشكرابووه‌و 10 باندی دزیش ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها دزینی قاسه‌ 4 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌ كه‌ 2 یان ئاشكرا بووه‌".

رونیشیكرده‌وه‌ 785 تۆمه‌تباری دزی ده‌ستگیركراون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان 261 چالاكیان ئه‌نجامداوه‌ له‌جۆره‌كانی خۆپیشاندن و فێستیڤاڵ و چالاكی وه‌رزشی و ڕێپێوان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure