كه‌سێكی نزیك له‌ عه‌بادی باس له‌ رێكکه‌وتنى نهێنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 04/01/2018‌ :: 1784‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
به‌رپرسێكی باڵای هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕاستی ڕێكکه‌وتنه‌ نهێنییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكراده‌كات كه‌ گوایه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان ئه‌نجامیانداوه‌. 

 
سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی كانوی دووه‌م بڵاویكرده‌وه‌، عه‌باس به‌یاتی، سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و كه‌سایه‌تی نزیك له‌ عه‌بادی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئه‌و سایته‌ ئاشكراكرد، "ئێمه‌ و هه‌رێمی كوردستان یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین و پێویستمان به‌ هیچ نێوه‌ندگیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له‌ نێدوان دوو لایه‌نه‌كه‌دا هه‌یه‌.".
 
ڕونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی گفتوگۆ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات." 
 
وتیشی "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ باس له‌ بوونی ڕێككه‌وتنی نهێنی له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كه‌ن هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستییان نییه‌، ئێمه‌ له‌به‌ر رۆشنایی تیشكی خۆر گفتوگۆ ده‌كه‌ین نه‌ك له‌ ژوری تاریك، هه‌ر رێككه‌وتنێكیش ئه‌نحامبدرێت به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی راده‌گه‌یه‌نرێت." 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure