كۆمسیۆن رونكردنەوە لەسەر رۆژی هەڵبژاردن دەدات

هەواڵ / کوردستانی :: 04/01/2018‌ :: 376‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن رونكردنەوە لەسەر رۆژی هەڵبژاردن دەدات و دەڵێت "ئەوەی لەمیدیاكان باس دەكرێت تەنیا خشتەیەكی پێشنیاركراوە لەلایەن كارگێڕیی هەڵبژاردنەكانی كۆمسیۆن نەك دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن".


ئیسماعیل خورماڵی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە كە ئەوەی لەمیدیاكان باس دەكرێت تەنیا خشتەیەكی پێشنیاركراوە لەلایەن كارگێڕیی هەڵبژاردنەكانەوە پێشنیار كراوە بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران.

لە رونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردوە كە  ئەنجومەنی كۆمسیاران گفتوگۆی لەسەر دەكات و دواتر بڕیاری لەسەر دەدات، ئەمەش بەو مانایە نیە كە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكان بێت، بەڵكو ئامادەیی كۆمسیۆن نیشاندەدات لەو بەروارەوە.

لە بەشێكی تری رونكردنەوەكەدا ئاماژەش بەوەكراوە كە پێویستە دواتر سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەت و لایەنە یاساییەكەی گفتوگۆ بكەن و بڕیاری لەسەر بدەن و ئەوكات دەبێتە وادەی هەڵبژاردنەكان.

خورماڵی وتوشیەتی "سەبارەت بەوەی ئەو ڕۆژە دەكەوێتە یادی ئەنفالەوە لەئەنجومەن گفتوگۆی دەكەین و چارەسەری دەكەین، داوای لێبوردنیش لەكەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان دەكەین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure