سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى له‌ دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێ ده‌ركرد

هەواڵ / عێراق :: 03/01/2018‌ :: 474‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق، له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م فراكسۆنه‌ كوردییه‌كان و زۆرینه‌ى عه‌ره‌بى سوننه‌ بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانیان كرد، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ نه‌كرا، هاوكات، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى له‌ خشته‌ى دانیشتنى سبه‌ینێى په‌رله‌مان ده‌ركرد.
 

به‌پێى خشته‌ى دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێى په‌رله‌مانى عێراق، كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، له‌ دانیشتنى سبه‌ینێى په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ ناكرێت، ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ نه‌خراوه‌ته‌ به‌رنامه‌ى دانشتنه‌كه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure