وێنه‌: 3 ئاسكى كێوى راوكران و 12 تۆمه‌تباریش ده‌ستكیركران

هەواڵ / کوردستان :: 04/01/2018‌ :: 836‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستانى سلێمانى  ئاشكارى ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى ساڵى نوێ و له‌ چالاكیه‌كى گه‌وره‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى دارستان، توانیان 12 تۆمه‌تبار له‌سه‌ر دیارده‌كانى راوكردنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوى ده‌ستگیربكه‌ن و راده‌ستى دادگاى بكه‌ن و هاوكات ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ند كه‌لوپێداویستیه‌كى راوكردندا بگرن.


به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى پۆلیسى دارستانى سلێمانى، كه‌ كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌، عقیدى پۆلیس هێمن كه‌مه‌رخان به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى دارستانى سلێمانى راگه‌یاند" به‌داخه‌وه‌ تائیستاش به‌شیك له‌ هاوڵاتیان پابه‌ندنابن به‌ رێنماییه‌كانى پۆلیسى دارستان و  له‌پێناو حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كى تایبه‌تیدا راوى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوى ده‌كه‌ن و زیانى زۆر به‌ سروشت و ژینگه‌ى كوردستان ده‌گه‌یه‌نن.

راشیگه‌یاند "له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا له‌ سنورى بنكه‌ى پۆلیسى دارستانى سه‌نگاو له‌ چه‌مچه‌ماڵ و به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له‌ چه‌ند چالاكییه‌كى مه‌یدانیدا توانراوه‌ 12 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن و روبه‌ڕوى دادگاى بكه‌نه‌وه‌.

راشیگه‌یاند "مه‌فره‌زه‌یه‌كى بنكه‌ى سه‌نگاو به‌هاوكارى بنكه‌ى شۆڕش توانرا 9 سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ راوكردنى 3 ئاسكى كێوى و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر كلاشینكۆفێك و تاپڕێك.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ هه‌مان مه‌فره‌زه‌ توانیوانیانه‌ 6 تۆمه‌تبارى دیكه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ 16 سویِسكه‌یان راوكردوه‌ كه‌ 6 دانه‌یان زیندوبووه‌، ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر 3 ئۆتۆمبیل و 7 لایتى راوكردن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure