کەرکوک : هاوڵاتییەک رفێنرا

هەواڵ / کوردستان :: 03/01/2018‌ :: 231‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگەی کەرکوک
لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، هاوڵاتییەکی بەرەگەز تورکمان رفێندرا و پۆلیسى كه‌ركوكیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌ .


عەقید ھەڤاڵ موحسین، بەرێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبە بەدواڕۆژی راگەیاند "لە نزیک پردی لەیلان چەند چەکدارێکی نەناسراو هاوڵاتییەکی بەرەگەز تورکمان بە بەئۆتۆمبێڵەکەیەوە دەرفێنن،  لە ئێستاشدا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین".

ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییەکە ناوی مەروان غەفورە و ئۆتۆمبێلێکی کیایی بارهەڵگری پێبووە".

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دواڕۆژ لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسی گشتی کەرکوک ئەوەی ئاشکراکردبوو لەدوایی روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ نزیکەی ٢٩ ئۆتۆمبێل لەلایەن چەکدارانی نەناسراو رفێنراون. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure