بانكی بازرگانی داهاتی خۆی ئاشكراده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 04/01/2018‌ :: 239‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكی بازرگانی عێراق داهاتی ساڵی رابردووی خۆی ئاشكراكرد، كه‌ نزیكه‌ی 900 ملیار دینار بووه‌، له‌ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستیكه‌وتووه‌.

بانكی بازرگانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "له‌ماوه‌ی ساڵی دارایی 2017 دا كه‌ 31ی كانونی یه‌كه‌م كۆتایی هات، داهاتی چالاكییه‌كانمان نزیكه‌ی 900 ملیار دینار بووه‌".

ده‌شڵێت "بانكه‌كه‌مان له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه‌ له‌ته‌مموزی 2003 به‌ ده‌ستمایه‌ی 100 ملیۆن دۆلار دامه‌زرا، دواتر ئه‌و ده‌ستمایه‌یە زیادیكرد و گه‌یشته‌ 1،5 ملیار دۆلار له‌كۆتایی ساڵی 2016دا".

روونیشیده‌كاته‌وه‌ "ئێستا ده‌ستمایه‌ی بانكه‌كه‌مان بریتییه‌ له‌ (2،750) ترلیۆن دینار، كه‌ ده‌كاته‌ (2،3) ملیار دۆلار".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure