عێراق 25 هەزار كەس دادەمەزرێنێت و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

هەواڵ / عێراق :: 03/01/2018‌ :: 5250‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادی 
ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت، بەپێی رێكارە یاساییەكان بڕیارە لە 12ی ئایارى ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامبدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش 25 هەزار كەس دادەمەزرێن.


سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانوونی دووەمی 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند، وەكو كۆمسیۆن ئامادەكاریی تەواومانكردووە بۆ هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ئەو پارێزگایانەی لە دەرەوەی هەرێمن و بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 400 ملیار دینار تەرخانکراوە.

ئاشكراشیكرد، بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و عێراق 25 هەزار كەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن، بەو مەرجەی پێشتر ئەو كەسانە لەگەڵ كۆمسیۆن كاریان كردبێت.

كاكەیی ئەوەشی خستەڕوو، دواین كات بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتی لایەنە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنەكان 7ی کانوونی دووەمی 2018 یە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure