پێشنیارێك بۆ وادەی هه‌ڵبژاردنه‌كانى پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم ده‌خرێته‌ڕوو

هەواڵ / کوردستان :: 03/01/2018‌ :: 5153‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم، پێشنیارێك بۆ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم_ی خسته‌ڕوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆك فراكسیۆنێك باسیده‌كات.


ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانوونی دووەمی 2018 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى كۆمسیۆندا پێشنیاركراوه‌ له‌ 14ى نیسانى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت.

پێشنیاركردنى كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌، هێشتا واده‌كه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ فه‌رمى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ بڕیارى له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.

بڕیاره‌ى سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى له‌نێوان (حكومه‌ت و په‌رله‌مان و كۆمسیۆن) ئه‌نجامبدرێت و ورده‌كارى پێداویستى لۆجیستى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم بخڕێته‌ڕوو.

رۆژى 17ى كانوونى یه‌كه‌مى 2017، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ نامه‌یه‌كدا داواى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كرد، له‌ماوه‌ى سێ مانگدا كاتێك بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دیاری بكرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure