روسیا کەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپته‌رێكی له‌سوریا راگەیاند

هەواڵ / جیهان :: 03/01/2018‌ :: 235‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاش ئه‌وه‌ى له‌ ئاسماندا گڕیگرت هێلیكۆپته‌رێكى ڕوسى له‌ سوریا كه‌وته‌خواره‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو فڕۆكه‌وان كه‌ له‌ناویدابوون گیانیان له‌ده‌ستدا و ئه‌ندازیارى فڕۆكه‌كه‌ش برینداربوو.


پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ى كانونى دووه‌م، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا ورده‌كارى روداوه‌كه‌ى خسته‌ڕوو رایگه‌یاند، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ له‌ جۆرى تراز، مى-24ه‌ و له‌ به‌روارى 31ى كانونى یه‌كه‌مى2017، له‌كاتێكدا له‌ گه‌شتێكدابووه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى حه‌ما، به‌هۆى كێشه‌ى ته‌كنیكییه‌وه‌ گڕیگرتووه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ له‌ دورى 15 كم له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو فڕۆكه‌وان كه‌له‌ناویدابوون كوژراون و ئه‌ندازیارى ته‌كنیكى هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ش برینداربووه‌.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا له‌باره‌ى ته‌ندروستى برینداره‌كه‌وه‌  ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه‌، له‌پاش روداوه‌كه‌ برینداره‌كه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى حه‌میم به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى خێرا و پاشان گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure