سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنه‌.. به‌غدا بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم ده‌رده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 02/01/2018‌ :: 2322‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد عەلی
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌رچووانى به‌شه‌ پزيشكييه‌كانى په‌يمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات.


عه‌لى حسێن ته‌ميمى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى پلاندانان و گه‌شه‌پێدانى مرۆيى له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رايگه‌ياند "عه‌ديله‌ حه‌مود وه‌زيرى ته‌ندروستى عێراق، به‌پێى بڕيارى ژماره‌ 69ى ساڵى 2017، ره‌زامه‌نديداوه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌رچووانى ساڵى خوێندنى 2015 – 2016ى په‌يمانگا ته‌كنيكييه‌ پزيشكييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، خولى يه‌كه‌م و دووه‌م".

دەشڵێت "ئه‌وانه‌ى كه‌ دانيشتووى پارێزگاكانى (نه‌ينه‌وا و دياله‌ و كه‌ركوك و به‌غدا) ده‌رچووى به‌شه‌ پزيشكييه‌كانى په‌يمانگاى ته‌كنينكييه‌كانى هه‌رێمن ئه‌و بڕياره‌ ده‌يانگرێته‌وه‌".

ئاماژە بەوەشدەدا کە وەزارەتەکەیان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دامەزراندنی دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure