وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 20 ده‌زگاى راگه‌یاندن ده‌داته‌ داگا

هەواڵ / کوردستان :: 03/01/2018‌ :: 381‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
به‌مه‌به‌ستى رێكخستنى رێكلامكردن بۆ ده‌رمان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى چه‌ند رێنماییه‌كى تایبه‌ت ئاراسته‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ده‌كات و به‌رپرسێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى سه‌رپێچیكردنه‌وه‌ 20 ده‌زگاى راگه‌یاندنیان داوه‌ته‌ دادگا.


د.خاڵس قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان و وته‌بێژى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى چه‌ند رێنماییه‌كى تایبه‌تی بۆ ریكلامكردن بۆ ده‌رمان ده‌ركردووه‌و ئاڕاسته‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسای ته‌ندروستی گشتی.

دەشڵێت " ریكلامكردن بۆ  نه‌خۆشخانه‌و ده‌رمان و هه‌ر بابه‌تێكی پزیشكی له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵكو ته‌نها له‌ به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستی یاخود گۆڤارێكی رێگه‌ پێدراوى تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستی رێگه‌ى پێده‌درێت ".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " پێشتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى كۆبونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و وه‌زارەته‌یان له‌ چه‌ند سه‌رپێچیه‌كى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ نایاسایى رێكلامیان بۆ ده‌رمان كردووه‌، به‌ڵام تائێستاش هه‌ندێك كه‌ناڵ ریكلام بۆ ده‌رمانی پزیشكی ده‌كه‌ن".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژەی بەوەشدا کە له‌ ماوه‌ی رابردوودا زیاتر له‌ 20 كه‌ناڵى راگه‌یاندنیان داوه‌ته‌ دادگا، كه‌ سه‌رپێچییان له‌ ریكلامكردن بۆ ده‌رمانى پزیشكى كردووه‌و له‌م ماوه‌یه‌شدا دوو ده‌زگای تری راگه‌یاندن ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی نابێت ریكلام بكه‌ن و ئه‌وان به‌ بڕیاره‌كه‌ پابه‌ند بوون. 

روونیشیكرده‌وه‌ " ته‌نها مۆڵەت به‌و نەخۆشخانەو سەنتەرانه‌ ده‌درێت تازه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ یان بەشی تازه‌و ئامێری نوێ ده‌هێنن، ده‌رمان نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ریكلامی بۆ بكرێت و قه‌ده‌غه‌یه‌ ".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure