كه‌شناسى هه‌رێم كاتى بارانبارینى داهاتوى ئاشكراكرد

هەواڵ / کوردستان :: 02/01/2018‌ :: 9246‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌رپرسى به‌شى پێشبینیه‌كانى كه‌شناسى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژى هه‌ینى بارانبارین له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسى به‌شى پێشبینیه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "دواى كۆتایهاتنى بارانبارین له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، پێشبینى ده‌كرێت رۆژى هه‌ینى 5ى كانوونى دووه‌م، جارێكى تر بارانبارین له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌".

وتیشى "به‌هۆى كاریگه‌رى نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست كه‌شوهه‌وایه‌كى ناسه‌قامیگر رووى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ پله‌ى گه‌رما زۆر نزمده‌بێته‌وه‌ و بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

له‌باره‌ى رێژه‌ى باران بارین له‌ هه‌رێم، ئه‌و به‌رپرسه‌ى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تائێستا له‌ هه‌ولێر 6.4 میلیم بارانباریووه‌، له‌ سلێمانى 3.7 میلیم، له‌ دهۆك 16 میلیم، له‌ كه‌ركوك 8 میلیم و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 1.8 میلیم بارانباریووه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure