بتكوه‌ین هه‌ژموونى خۆى له‌ بازاڕدا له‌ده‌ستده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 02/01/2018‌ :: 513‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هه‌ژموونى دراوى (بتكوه‌ین) له‌ بازاڕى دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا، به‌هۆى گرنگیدانى وه‌به‌رههێنه‌رانى به‌ دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانى دیكه‌ بۆ نزمترین ئاستى له‌ مێژووى خۆیدا داده‌به‌زێت.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌هاى گشتى دراوى (بتكوه‌ین) له‌ بازاڕدا 231.8 ملیار دۆلارى تۆماركرد، كه‌ ده‌كاته‌ 36.1% كۆى به‌هاى دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌ بازاڕدا، ئه‌وه‌ش كه‌مترین ئاسته‌ تۆمارى ده‌كات.

پێشتر له‌ مانگى ته‌مووزى 2017 به‌هاى گشتى دراوى (بتكوه‌ین) له‌ بازاڕدا 37.6%ى كۆى به‌هاى دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوو، له‌كاتێكدا له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوودا به‌هاى (بتكوه‌ین) 80% به‌هاى دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوو.

به‌پێى ئاماره‌كانى سه‌كۆى (كوین ماركیت كاپ) كۆى به‌هاى دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان ئه‌مڕۆ 640.4 ملیار دۆلار بوو.

له‌ ساڵى رابردوودا دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینى، بتكوه‌ین له‌ ناویاندا به‌رێژه‌ى 1300% به‌رزبۆوه‌ و له‌ كۆتا مامه‌ڵه‌ى ساڵى 2017 به‌هاى یه‌ك (بتكوه‌ین) به‌ 13.889 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

پاشه‌كشه‌ى هه‌ژموونى دراوى (بتكوه‌ین) له‌ بازاڕى دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان، به‌هۆى ئه‌و دابه‌زینه‌ زۆره‌ى به‌هايه‌تى له‌ مانگى رابردوودا له‌ 20 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ پاشه‌كشه‌ى كرد و به‌رده‌وامیش بوو له‌ دابه‌زین و وبه‌رهێنه‌رانیش روویان كرده‌ دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك (ئیسریۆم و ریبل و لیتكوه‌ین).

رۆژى 1ى كانوونى یه‌كه‌م به‌هاى گشتى بتكوه‌ین له‌ بازاڕدا 55%، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دابه‌زى بۆ 36.1%، له‌كاتێكدا به‌هاى دراوى (ریبل) له‌ 3%بۆ 14% به‌زربۆوه‌.

هه‌روه‌ك ساڵى رابردوو به‌هاى ریبل به‌رێژه‌ى 36000% به‌رزبۆوه‌ و له‌ رووى به‌هاى بازاڕ بوو به‌ دووه‌م دراوى ئه‌لیكترۆنى.
 
دیف چابمان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاى (ئۆكتاجون)ى ستراتیژى له‌مانگى رابردوو پێشبینى كرد به‌هاى بتكوه‌ین تا كۆتایی ساڵى 2018 بگاته‌ 100 هه‌زار دۆلار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure