کەناڵێکی تەلەفزیۆن گڕی گرت

هەواڵ / عێراق :: 02/01/2018‌ :: 17772‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 2ی کانونی دووەمی 2018 بيناى نوێى كه‌ناڵى ئاسمانى ديجله‌، له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا  سوتا و زيانێكى گه‌وره‌ به‌ر ستۆديۆ و كه‌لوپه‌له‌كانى كه‌وت، به‌رپرسانى كه‌ناڵه‌كه‌ش داواى لێكۆڵينه‌وه‌ى ورد له‌ هۆكارى ئاگره‌كه‌ ده‌كه‌ن.


كه‌ناڵى ئاسمانى  ديجله‌ له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند "بينا نوێكه‌مان كه‌ هێشتا به‌يه‌كجارى كاركردن تيايدا ته‌واونه‌بووه‌، سوتاوه‌ و به‌ڵێنيش به‌ بينه‌ران ده‌ده‌ين، به‌رده‌وام ده‌بين له‌ هه‌ڵماڵينى په‌رده‌ له‌سه‌ره‌ راستييه‌كان و ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكاران له‌ هه‌موو جومگه‌كانى وڵاتدا، سه‌ره‌ڕاى رووماڵكردنى رووداوه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى بێلايه‌نانه‌".

كه‌ناڵه‌كه‌ روونيشيكردۆته‌وه‌ "هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ هێشتا ديار نييه‌، داوا له‌ حكومه‌ت و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كه‌ين، هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ له‌ بيناى كه‌ناڵەكه‌ ئاشكرابكات".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure