به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دادەبەزێت

هەواڵ / ئابوری :: 02/01/2018‌ :: 438‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محەمەد
بەھۆی ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە ئێستادا به‌هاى تمەن به‌رامبه‌ر دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


جه‌واد سوبحان، خاوه‌نى نوسینگه‌ى شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌ له‌ بازارى گۆڕینه‌وه‌ى دراو له‌ سلێمانى دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى كانوونى دووه‌م به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "تمەنی ئێرانی بەرامبەر بەدۆلار لە شکاندایە، ئەمەش بەھۆی گرژى ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکان له‌ئێران".

وتیشی "پێش خۆپیشانه‌كان یه‌ك دۆلار بە ٤٢٠٠ تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا، بەڵام ئێستا یەک دۆلار بە ٤٣٣٠ تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، واتا بەهای تمەن دابەزیوە.

هاوكات حه‌مید عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ژوورى بازرگانى سلێمانى رایگه‌یاند "ئەم دابه‌زینه‌ى به‌هاى تمه‌ن تا خۆپیشاندان و ئاڵۆزییه‌كانى ئێران به‌رده‌وام بێت، تمه‌نیش زیاتر دەشکێت، ھەربۆیە به‌هاى تمه‌ن له‌ بازاڕدا نا جێگیره‌".

ماوەی چەند ڕۆژێکە له‌ چه‌ند شارێكى ئێران ھاوڵاتیان دژى گرانى و بێبكارى خۆپیشاندان دەکەن و ناڕازین لە سیستمی حکومڕانی وڵاتەکەیان و 10 خۆپیشانده‌ر كوژراوه‌ و سه‌دانى دیكه‌ ده‌ستگیر كراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure