سلێمانی: بەڕێوەبەری نوێی تەندروستی دەستبەکار بوو

هەواڵ / کوردستان :: 02/01/2018‌ :: 177‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
پاش ئەوەی پۆستی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاڵوگۆڕی تێدا كرا، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نوێی ئەو فەرمانگەیە دەستبەكاربوو.


عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە ١/٢ بەڕێوەبەری نوێی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی دەستبەکاربوو".

ڕاشیگەیاند "بەڕێوەبەری نوێی تەندروستی ناوی دکتۆر سەباح نەسرەدینە کە لەمڕۆوە دەستبەکاردەبێت و کارەکانی تەندروستی ڕادەپەڕێنێت".

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئاڵوگۆڕ لەچەند پۆستێکی بەڕێوەبەرایەتییەکان کرا کە ھەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ و گەشتوگوزار و تەندروستی گرتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە