نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 02/01/2018‌ :: 206‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی كانونی دوومی 2018 لە كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار، 100 دۆلار بە 125 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بەجێگیریی مایەوە و 100 دۆلار بە 125 هەزار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا رۆژی یەكشەممەی رابردوو لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا، نرخی 100 دۆلار هەر بە 125 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە كرابوو.

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100 دۆلار بە 125 هەزار و 500 دینار.
100 پاوەن بە 169 هەزار دینار.
100 یۆرۆ بە 151 هەزار دینار.
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 29 هەزار و 250 دینار.
100 لیرەی تورکی بە 34 هەزار دینار.

دوێنێش نرخی دراوەكان رۆژی یەكشەممەی رابردووش بەمجۆرە بوون:
100 دۆلار بە 125 هەزار و 500 دینار.
100 پاوەن بە 168 هەزار و 500 دینار.
100 یۆرۆ بە 150 هەزار و 500 دینار.
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 29 هەزار و 500 دینار.
100 لیرەی تورکی بە 33 هەزار و 500 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure