كێشەی كەمیی ئاوی موغەزی لە نەخۆشخانەكانی هەرێم چارەسەركرا

هەواڵ / کوردستان :: 02/01/2018‌ :: 814‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچەر عەلی 
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەكانی هەرێم كێشەی كەمیی ئاوی موغەزی سەری هەڵدا، لەئێستادا ئەم كێشەیە چارەسەر كراوە و بەسەدان هەزار بتڵی ئاوی موغەزی گەیشتۆتە نەخۆشخانەكان.

بارگرژییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئاستەنگی بۆ پێداویستییەكانی ژیانی رۆژانەی خەڵك دروستکردبوو، لەوانە كێشەی كەمیی ئاوی موغەزی لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان.

لەوبارەیەوە د. خاڵس قادر، وتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "وەزارەتی تەندروستی عێراق سەدان هەزار بتڵ ئاوی موغەزی بۆ نەخۆشخانەكان ناردووە".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتیشی "بۆ هەر سێ‌  پارێزگاكەی هەرێم ئاوی موغەزی هاتووە، بەجۆرێك 230 هەزار بۆ هەولێر، 104 هەزار بۆ دهۆك و 242 هەزار بتڵ بۆ سلێمانی نێردراوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕەی هاتووە بەشی یەك ساڵی تەواوی پێداویستی نەخۆشخانەكان دەكات و بڕیاریش وایە بڕێكی تریش بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە