وێنە: لە یەکەم رۆژی 2018 لەم ناوچەیەی کوردستان بەفرباریوە

هەواڵ / کوردستان :: 01/01/2018‌ :: 2170‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
لە رۆژی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ شەپۆڵێکی بەفربارین دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ گرتەوەو لە ھەندێک ناوچە زیاتر لە پێنج سەنتیمەتری بەفر باریوە.


ئەحمەد ئەدنی، لە ناحیەی کانی ماسێ بە دواڕۆژی وت " ئەمرۆ ١ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ شەپۆڵێکی بەفر و باران دەڤەرەکەمانی گرتووە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیون ".

وتیشی " ئەمرۆ لە چیای شارانی و سەری دشێش و ناوچەی ھەلزا و دەشتی ھدێنە بەفر باریوە ".

ئاماژە بەوەشکرد " لە ھەندێک شوێن بەفربارین بەردەوامە و نزیکەی پێنج سەنتیمەتر باریوە، بەڵام رێگای ھاتوچۆ ھەیە ھیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە ".

 



 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure