لیستی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە دەدرێتە بەغدا

هەواڵ / ئابوری :: 01/01/2018‌ :: 21609‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لیستی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە سبەینێ دەگاتە بەغدا.


ئەحمەدی حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، لەلایەن وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادەو ته‌واوكراوە.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی، كه‌ له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌ وتیشی "سبەینی 2ی كانونی دووه‌می 2018، لیستی مووچەی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت و نوێنه‌ری ئه‌و دوو وه‌زاره‌تیش دێنه‌ به‌غدا، به‌ مەبەستی وردبینیکردن و ڕۆژی چوارشەمە کۆبوونەوە دەکەن".

رونیشیكرده‌وه‌، داواکردنی ناوی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە، بۆ ناردنی مووچەکانیانه‌، بەڵام کەی و ماوه‌ی چه‌ندی پێده‌چێت دیار نییه‌.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی كانونی دووه‌م به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ پێیان راگه‌یاندراوه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراقی ره‌زامه‌ندیداوه‌ له‌ زووترین كاتدا وردبینی له‌ ناوی مووچه‌ی خۆرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ته‌واو بكات و موچه‌كانیان ره‌وانه‌ بكات. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure