ساڵى رابردوو لەم شارەی هەرێم 11 بنكه‌ى ته‌ندروستى داخراون

هەواڵ / کوردستان :: 01/01/2018‌ :: 250‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حه‌سه‌ن
له‌ كۆى 28 بنكه‌ى ته‌ندروستى ساڵى رابردوو 11 بنكه‌ له‌ سنورى قه‌زاى پێنجوێن داخراون و به‌رپرسێكى ته‌ندروستى سنوره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌ 300 نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجامدراون.

لوقمان له‌تیف، لێپرسراوى راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هیدانى پێنجوێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ى كانونى دووه‌مى 2018 به‌ دواڕۆژى وت، ساڵى رابردوو له‌سنوورى قه‌زاى پێنجوێن و هه‌ردوو ناحیه‌ى (ناڵپارێز و گه‌رمك) و گونده‌كاندا، له‌كۆى (28) بنكه‌ى ته‌ندروستى، (11) بنكه‌ى ته‌ندروستیان كه‌ زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه‌ سنوورى گونده‌كانه‌وه‌ داخراون.

وتیشى، ساڵى رابردوو زیاتر له‌ (40) هه‌زار نه‌خۆش بینراون و نزیكه‌ى (600) حاڵه‌تى فریاكه‌وتنیش، به‌ رووداوه‌كانى (هاتوچۆ، چه‌قۆ، فیشه‌ك، كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و سوتان)، هاتونه‌ته‌ به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.

به‌رپرسه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى پێنجوێن ئاماژه‌شیدا، هه‌ر له‌ ماوه‌ى (12) مانگى ساڵى رابردوودا زیاتر له‌ (300) نه‌شته‌رگه‌رى له‌ جۆره‌كانى (قوڕگ و گوێ و لوت، ژنان و منداڵبوون، نه‌شته‌رگه‌رى گشتى) ئه‌نجامدراون و (40) حاڵه‌تى مردنیش له‌لامان تۆماركراون و زیاتر له‌ (400) منداڵیش به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه‌ له‌سنوورى قه‌زاكه‌ماندا له‌دایكبوون".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure