دەستەی گەشتوگوزار ئاماری هاتنی گه‌شتیاران لەساڵى 2017 راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / کوردستان :: 01/01/2018‌ :: 248‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
دەستەی گەشتوگوزار ئاماری هاتنی گەشتیاری لە 2017 راگەیاند و دەڵێت، زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار هاتونەتە هەرێمی كوردستان.


نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ى كانونى دووه‌مى 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستە لە نۆ مانگی یەكەمی ساڵى رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردوە. 

وتیشی، لە ساڵى 2016 ملیۆنێك و 600 هەزار گەشتیار رویان له‌ هەرێمی كوردستان كرد، لە كاتێكدا لە نۆ مانگی یەكەمی 2017 زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار هاونه‌ته‌ هەرێم.

رۆستی ئاماژەی بەوەشكرد، بە بەراورد بە ساڵی پێشتر هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017 زیادیكردووە ئەمەش لە رێگەی دانانی پلانی گونجاو و هاتنی گەشتیار لە رێگەی گروپ و كۆمپانیایی تایبەتەوە ئه‌نجامدراوه‌.

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری باسی لەوەشكرد، هاتنی گەشتیار لە رێگەی كۆمپانیا و وەك گروپ هانی دەستەكه‌یانى داوە كە ئاسانكاریان بۆ بكات هەروەها لە شوێنی مانەوەش داشكانیان بۆ بكرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە