جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌بێته‌ ئه‌ليكترۆنى

هەواڵ / عێراق :: 01/01/2018‌ :: 391‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایده‌كات كه‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و له‌ هه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌ماوه‌ی پێنج چركه‌ جۆری وه‌ڵامه‌كه‌ ده‌گاته‌ ناوه‌ندى كۆمسیۆن.


سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند"كۆمسیۆن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی كۆری ئه‌نجامداوه‌ بۆ دروستكردنی ئامێری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی".

كاكه‌یی، كه‌ وه‌ك شاندی كۆمسیۆن له‌ كۆریای باشوره‌ بۆ بینین و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كارگه‌ی دروستكردنی ئامێره‌كه‌، وتیشی" ئامێره‌كه‌ له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان داده‌نرێت له‌ هه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان به‌ گوێره‌ی چڕی ده‌نگده‌ران و دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر ده‌نگده‌دات و لیستی ده‌نگدان ده‌خرێته‌ ناو ئامێره‌كه‌ له‌ماوه‌ی پێنج چركه‌ جۆری  وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ناوه‌ندی سه‌ره‌كی له‌ به‌غدا".

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران راشیگه‌یاند "له‌مه‌ودوا كۆمسیۆن پێویستی به‌ كارمه‌ند بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان نییه‌ و ئه‌و ئامێره‌ پێشتر تاقیكرانه‌وه‌ته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ناتوانرێت ده‌ستكاری گۆڕینی ده‌نگه‌گان بكرێت و ئه‌و كه‌سه‌شی پڕۆگرامه‌كه‌ی دروستكردووه‌ عێراقی نییه‌ و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كاری پێده‌كرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure