لە كه‌ركوك هیچ چالاكییه‌كی سه‌ری ساڵ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان ناكرێت

هەواڵ / کوردستان :: 31/12/2017‌ :: 192‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
له‌چه‌ند شوێنێكی كه‌ركوك رێوشوێن و ئاماده‌كاری كراوه‌ بۆ ئاهه‌نگكێڕان به‌مه‌به‌ستی پێشوازیكردن لە ساڵی نوێ، به‌ڵام له‌گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان هیچ ئاماده‌كارییه‌ك به‌دی ناكرێت.


گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌ و چوار ڕیانی شه‌قامی پارێزگا و گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان، ئه‌و شوێنانه‌ن كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی ئه‌منی توندیان بۆ پاراستنی گردوه‌ته‌به‌ر و به‌دانانی داری كریسمس و ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ چالاكییه‌كان كراوه‌، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجاره‌ ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له‌كه‌ركوك.

یوسف ته‌یب، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی ڕۆشنبیریی كه‌ركوك به‌ دواڕۆژ ی وت "چالاكییه‌كان له‌ نزیك بینای پارێزگای كه‌ركوك و شه‌قامی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شه‌ش ڕێكخراوی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به‌ هاوكاری ماڵی ڕۆشنبیری له‌و فستیڤاڵانه‌دا به‌شدارن".

وتیشی "له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵی 2017 ساڵێكی پڕ له‌ ده‌رده‌سه‌ری بووه‌ بۆ كورد، هیچ سیمایه‌كی ئاهه‌نگگێڕان و پێشوازیكردن بۆ پێشوازیكردن له‌ ساڵی نوێ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كاندا نه‌كراوه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure