بۆ سەری ساڵ ئەم ژمارە گه‌شتیارە هاتوونەتە سلێمانی

هەواڵ / ئابوری :: 01/01/2018‌ :: 486‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزراى سلێمانى به‌وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ گه‌شتیارانى ناوه‌ڕاست و خواروى عێراق روویان له‌ شاره‌كه‌ كردووه‌ و سه‌رجه‌م هۆتێل و رێستۆرانته‌كان بۆ شه‌وى سه‌رى ساڵ گیراون.


ئاراس ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزراى سلێمانى به‌وه‌كاله‌ت، به‌ دواڕۆژى وت "ئێمه‌ له‌دواى چه‌ند رۆژێكى تر ئامارى هاتنى گه‌شتیار به‌ ته‌واوى وه‌رده‌گرین و رایده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى له‌ هۆتێله‌كان و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان وه‌رمانگرتووه‌، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ گه‌شتیارانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق روویان له‌ سلێمانى كردووه‌".

وتیشى "ئاماده‌كارى ته‌واومان كردووه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى، بۆ پاسه‌وانى ئه‌منیه‌تى هه‌موو یانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هۆتێله‌كان و ئه‌و شوێنه‌ گه‌شتیارییانه‌ى ئاهه‌نگیان تێدا ده‌گێڕدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م هاووڵاتیان و هه‌م گه‌شتیارانیش پارێزراوبن له‌ڕووى ئه‌منیه‌وه‌".

ئاراس ئه‌حمه‌د، باسى له‌وه‌شكرد "سه‌رجه‌م هۆتێل و رێستۆرانته‌كان ئاماده‌كارییان كردووه‌ بۆ شه‌وى سه‌رى ساڵ و لەڕێگه‌ى یه‌كێتى میوانخانه‌كانیشه‌وه‌ ئاگادارمان كردوون كه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م شوێنه‌كانیان به‌ڕووى گه‌شتیاراندا كراوه‌ بێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "له‌ شه‌وى سه‌رى ساڵیش لیژنه‌كانمان به‌سه‌ر هۆتێل و رێستۆرانت و یانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و له‌ هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە