شه‌وی سەری ساڵ كەشوهەوا به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 30/12/2017‌ :: 12629‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌رپرسێكی كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كان بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵی 2018 ئاشكرا ده‌كات، كه‌ نمه‌ باران ده‌یارێت.

بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی له‌بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان به‌دواڕۆژی وت "له‌دوای كاتژمێر 11ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ 31ی كانونی یه‌كه‌می2017، بارانبارین له‌بارێزگاكانی هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌كی نمه‌ ده‌بارێت".

بژار ئەكرەم ئه‌مشه‌وی شه‌ممه‌ 30ی كانونی یه‌كه‌می 2017، رایگه‌یاند به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، رۆژی یه‌كشەممە 31ی كانونی یه‌كه‌می 2017، ئاسمانی هەرێمی كوردستان له‌رۆژدا نیمچه‌ هه‌ورو بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت.

وتیشی "له‌كاته‌كانی شه‌ودا و له‌دوای كاتژمێر 11ی شه‌و، باران به‌ شێوه‌ی نمه‌ ده‌بارێت، به‌ڵام له‌پارێزگای دهۆك بارانی ته‌واو ده‌بارێت". 

هاوكات به‌پێی راگه‌یاندراوێكی كه‌شناسی كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، رۆژی سێشەممە 1ی كانونی یه‌كه‌م به‌هۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بەفرو باران لە ناوچە شاخاوییەكانی سەر سنووری كوردستان دەبارێت، له‌گه‌ڵ بارینی رێژەیەكی كەمی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری پارێزگای دهۆك.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە