بۆمبێکی چێندراو تەقێندرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 30/12/2017‌ :: 4691‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاھەنگی سەری ساڵیاندا، لەبەردەم یەکێک لەبارەگاکانی کۆمەڵەی ئێران لەسلێمانی بۆمبێکی چێنراو تەقێندرایەوە.

ئیدرسی کولادزی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمه‌ڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشی کوردستان بە دواڕۆژی وت "ئەمڕۆ ئێمە مەراسمی سەری ساڵمان ھەبوو لەئۆردوگا، بۆمبێکی چێندراو لەنزیکمان دانرابوو"

وتیشی "ئێمە بە بۆمبەکەمان زانی و پاشان ھێزەکانی ئاسایشمان لێ ئاگادار کردەوەو بەخۆشحاڵیەوە بۆمبەکەیان تەقاندەوە، پاش دورخستنەوەی ھەموو ئەو کەسانەی لەوێبوون".

ئاماژەی بەوەشدا دانانی ئەم جۆرە بۆمبانە تازە نییەو جارێکی دیکەش بۆمبمان بۆ دانراوە، بەڵام ھەر پوچەڵكراوه‌ته‌وه‌، بۆیە ئەمجاره‌ش خۆشبەختانە سەرکەوتوو نەبوون له‌و كرده‌وه‌یه‌".

بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە ڕاشیگەیاند ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس خۆیان لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەکەن.

بارەگای سەرەکی کۆمه‌ڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشی کوردستان دەکەوێتە سەر رێگای سلێمانی قەرەداغ.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure