5 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ رواندز

هەواڵ / ئابوری :: 30/12/2017‌ :: 170‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه‌، ئه‌مڕۆ 5 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته‌ رواندزو پێشبینیش ده‌كه‌ن سبه‌ینێ هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ گه‌شتیار ڕووبكه‌نه‌ ده‌ڤه‌ری سۆران. 


بارزان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران به‌دواڕۆژی راگه‌یاند "به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێیی زاینیه‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ زیاتر له‌ 5 هه‌زار گه‌شتیار ڕویانكردۆته‌ رواندزو له‌ ئێستادا شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سنوری قه‌زای رواندز جمه‌یان دێت له‌ گه‌شتیار". 

وتیشی "هاتنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ گه‌شتیاره‌ ته‌نها له‌ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا ئه‌بێته‌ مایه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌ڤه‌ری سۆران". 

به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ هاتونه‌ته‌ سنوره‌كه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆریان دانیشتوی باشورو ناوه‌ڕاستی عێراقن و به‌زۆریش له‌ ڕێگه‌ی گروپاتی گه‌شتیاریه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ سنوره‌كه‌. 

جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌، پێشبینی ده‌كه‌ن سبه‌ینێش هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ زیاتریش گه‌شتیار ڕووبكه‌نه‌ ده‌ڤه‌ری سۆران، ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانیش كراوه‌بوایه‌، ئه‌وه‌ ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران زۆر زیاتر ده‌بوو له‌وه‌ی ئێستا. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ گه‌شتوگوزاری سۆران هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه‌ بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی هێمن و خۆش و ئارام بۆ گه‌شتیاران، جگه‌ له‌وه‌ش تیمه‌كانمان پێشوازی و ڕێنمایی ده‌ده‌نه‌ گه‌شتیاران و هاوكات داشكاندنی نرخیش له‌ شوێنی مانه‌وه‌و خواردن و پێداویستیه‌كانی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر خاوه‌ن ئوتێل و چێشتخانه‌یه‌كیش بارودۆخی هاتنی زۆری گه‌شتیاران بقۆزیته‌وه‌و نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ سزا ده‌درێت.  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure