كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان داوای زیاتر لە 23 ملیۆن دۆلار لە حكومەت دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 30/12/2017‌ :: 347‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت، داوای 23 تاكو 24 ملیۆن دۆلارمان لە حكومەتی هەرێم كردووە، دەشڵێت "حكومەت رەزامەندیداوە لەسەر پێدانی ئەو پارەیە".


سەباح كورەچی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی پێنجشەمممەی رابردوو لەگەڵ سەرۆكی حكومەت داوامانكردووە بڕی 23 تاكو 24 ملیۆن دۆلارمان بەیەكجار بۆ دابینبكرێت بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.

وتیشی "بە حكومەتمان راگەیاندووە لە ئێستاوە تاكو 120 رۆژی تر كۆمسیۆن دەتوانێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببات".

ئەندامەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاران، رونیدەكاتەوە كۆمسیۆن زۆربەی ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە و لە ماوەیەكی كەمیشدا دەتواندرێت لیستی دەنگدەران پاكبكرێتەوە.

لەبارەی دابینكردنی ئەو پارەیە، سەباح كورەچی وتی "حكومەتی هەرێم بەشێوەی زارەكی رەزامەندی لەسەر دابنیكردنی ئەو پارەیە داوە، بەڵام چاوەڕێی وەڵامی فەرمی حكومەت دەكەین".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure