شارەوانی سلێمانی بە هاوكاری گروپی كۆمپانیاكانی فاروق گەورەترین پارك دروستدەكات

هەواڵ / کوردستان :: 30/12/2017‌ :: 2957‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئاشكرایدەكات، لە ساڵی ئایندەدا پاركێكی زۆر گەورە لە بناری چیای گۆیژە بە هاوكاری گروپی كۆمپانیاكانی فاروق دروستدەكەن، دەشڵێت "100 هەزار كەس دەگرێت".

یوسف یاسین، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 30ی كانونی یەكەمی 2017، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی ئایندە لە بناری چیای گۆیژە پاركێكی گەورە دروستدەكەن بەناوی (پاركی بۆنەكان).

وتیشی "ئەو پاركە دیزاینەكەی لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی فاروق دەكرێت، كە روبەرەكەی 50 دۆنمە و جێگەی 100 هەزار كەس دەگرێت".

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، دەمانەوێت هەرچی بۆنەی نیشتمانی و حزبی و نا نیشتمانی هەیە لەو پاركە گەورەیەدا بەڕێوەبچن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure