دواڕۆژ ناوەڕۆکی كۆبوونەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 30/12/2017‌ :: 555‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەشاری سلێمانی کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وه‌فدێكى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانی كرد له‌ شارى سلێمانى و وه‌فده‌كه‌ى یه‌كگرتوو به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى گشتى  ئەو حزبەبوو، شاندنى گۆڕانیش به‌سه‌رۆكایه‌تى عومه‌رى سه‌ید عه‌لی رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بووه‌.


مستەفا عەبدوڵا ئەندامی شاندی یەکگرتوی ئیسلامی لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بە دواڕۆژی وت "سەردانمان بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان دوای ئەوەھات کە ئەوان چەندجارێک سەردانی ئێمەیان کردووە، ھەر بۆیە مامۆستا سەڵاحەدین بەباشی زانی ئێمەش سەردانیان بکەینەوە و کۆبوونەویەکمان ئەنجامدا".

وتیشی "ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاووتوێکردنی ڕەوشی سیاسی ئێستا و ھەڵبژاردنەکانی ئایندەی ھەرێمی کوردستان بووە و چۆنێتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێكی پاک و بێگەرد و پاکكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش باسی لێوەکراوە".


ڕاشیگەیاند "لەکۆبوونەوەکەدا ھەردوولا هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە دەبێت ھەڵبژادنێکی پاک بکرێت، لیستی تۆماری دەنگدەران  پاکبکرێتەوە و دەبێت ھەموان پێکەوە بۆ بەرژەوەندی ھاوڵاتیان فشار بکەین تا بژێوی و موچەی ھاوڵاتیان چاکتر بکرێت و ھەموان پێکەوە ھەماھەنگبین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ناوەند کەس بەجۆرێك كەس بەجیا مامەڵە نەکات تا کارتی کورد بەرامبەر بەناوەند بە ھێزبێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure