هێزی زیاتری سەربازی رەوانەی حەویجە دەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 30/12/2017‌ :: 202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
جموجۆڵ و تاوانەکانی داعش لەحەویجە حکومەتی عێراقی ناچارکرد هێزی سەربازی زیاتر رەوانەی قەزاکە بکات، حەشدی عەشایەریش دەڵێت " هیشتا داعش لەسنورەکەدا تواناکانی لەدەستنەداوەو مەترسیان لەسەر قەزاکە بەردەوامە ".


ئەحمەد خورشید، وتەبێژی حەشدی عەشایەری حەویجە بە دواڕۆژی وت " یەکەی 9ی زریپۆش و هێزێکی سەربازی زۆر لەئەنبارو ناوچەکانی دیکەوە رەوانەی حەویجە کراون بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی قەزاکەو رێگریکردن لەفراوانبوونی داعش و راوەدونانیان ".

وتیشی " داعش لەسنورەکە ژمارەیەکی زۆر تونێلی لیداوەو حەشارگەی چەک و تەقەمەنی لەژیر دەستدایە و هێشتا مەترسییە بۆ سەر ناوچەکەو دانیشتوانەکەی ".

ئەو بەرپرسەی حەشد زانیاری زیاتری ئاشکراکردو وتی " چەکدارانی ئەو گروپە بەزۆری لە ناوچەکانی رەشادو ریاز بوونیان هەیە ".

گروپی تیرۆریستی داعش لە 10ی حوزەیرانی 2014 دەستی بەسەر قەزای حەویجەو ناحیەکانی کرد کە بریتین لە رەشاد، ریاز، زاب و مولتەقا، دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە سەرەتای مانگی تشرین یەکەم هیزە عێراقییەکان کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەزاکەیان راگەیاند.

لەدوای ئەو بەروارەش چەندینجار داعش هیرشی کردووتەوە سەر گوندەکان و بازگەی لەرێگاکاندا داناوەو تاوانی دەرهەق بە دانیشتوانەکەی ئەنجامداوە.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure