دابەشکردنی موچە دەگۆڕێت، دواڕۆژ لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ئاشکرای دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2017‌ :: 125459‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ 670 ملیار دیناره‌وه‌ بۆته‌ 400 ملیار دینار، له‌مه‌ودواش له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژدا موچه‌ دابه‌شده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ڕوو، كه‌ 400 ملیار دیناره‌، له‌ كاتێكدا داهاتی هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی ئه‌یلول به‌ر له‌ ڕیفراندۆم 670 ملیار دیناربووه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌پێی ئه‌و ئامار و داتایانه‌ی خرانه‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌ودوا ده‌توانێ به‌ پێی سیستمی پاشكه‌وتكردنی موچه‌، له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژدا یه‌ك موچه‌ دابه‌شبكات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیاردرا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه‌ بێت، به‌ڵام به‌شێك له‌و داهاته‌ بۆ كاروباری حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌ پێویسته‌كان خه‌رجده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌ 11ی كانونی یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانیشتنی ئاسایی، له‌ باره‌ی پرسی داهاته‌كانی هه‌رێم و موچه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر كۆبوویه‌وه‌.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure