لە زانکۆی فڕانکفۆرت کونفڕانسێک لەسەر زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت

هەواڵ / که‌لتور :: 08/03/2017‌ :: 454‌ جار بینراوە

تاگ :: کەلتور

دواڕۆژ
بڕیارە لە ڕۆژانی ١٠ هەتا ١٢ی مانگی ئازار، لە شاری فڕانکفۆرتی ئەڵمانیا، کۆنفڕانسێکی زمانەوانی لەسەر زمانی کوردی بەڕێوەبچێت.


  سی ‌و پێنج پڕۆفیسۆر و مامۆستای پسپۆڕی زمان لە جیهانەوە بانگهێشتی کۆنفڕانسەكە کراون و لەو سێ ڕۆژەدا لەسەر زمانی کوردی و زمانە دراوسێکانی کورد، باس و لێکۆڵینەوە پێشکەش دەکەن. زۆربەی ئەو زمانەوانانە لە زانکۆکانی وڵاتانی ئەڵمانیا، ئەمریکا، فڕەنسا و سوید-ەوە بەشدار دەبن. 

ڕێکخەری ئەوکۆنفڕانسە، لاوێکی کوردە بە ناوی هیوا ئەسەدی کە خوێندکاری بواری زمانە بۆ دکتۆرا لە زانکۆی فڕانکفۆرت و هەروەها پسپۆڕی زمانە لە زانکۆی کامبریج.
هیوا مەبەستییەتی لە ڕێگەی ڕێکخستنی ئەم کۆنفڕانسانەوە، کە بەشی یەکەمی لە زانکۆی کامبریجی بریتانیا بەڕێوەبرد و بەشی دووەم و بەربڵاوتری لە شاری فڕانکفۆرتە، بتوانێت مێژووی زمانەکانی دراوسێی کورد و ناوچەکە هەڵبداتەوە.

هەرچەندە وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەكە ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام بە هۆی باری ئابوریی ئێستای حکومەتی هەرێم، وەزارەتی ڕۆشنبیریی نەیتوانی پشتگیریی ئەو کۆنفڕانسە بکات و هەر بە هەمان هۆکاریشەوە هیچ مامۆستا و زمانەوانێک لە هەرێمی کوردستانەوە نەیانتوانی بەشداریی بكەن. 

ئەمە یەکەم جارە ئەم ژمارە زمانناسە، کە کەسانێکی زۆر ناسراوی بوارەكەن، لەسەر چەند زمانێکی جیهان لە شوێنێک کۆببنەوە و هەر لە ئێستایشەوە چەند ناوەندێكی بڵاوکردنەوە پێشنیاری خۆیان خستووەتە بەردەم بەڕێوەبەری کۆنفڕانسەكە بۆ لەچاپدان و بڵاوکردنەوەی بابەتەكانی كۆنفرانسەكە لە دووتوێی كتێبێكدا. 






  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure