وێنە: پێشمەرگە ئاسه‌وارێکى ته‌مه‌ن 2500 ساڵ ده‌دۆزێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 27/10/2016‌ :: 82909‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆک
لەسەرەتاى ئۆپەراسیۆنى ئازادکردنى موسڵ و لەکاتى سەنگەرلێدان لە لایەن هێزەکانى پێشمەرگە لە گوندى خورسەباد، ئاسه‌وارێك کە مێژوەکەى بۆ 2500 ساڵ دەگەرێتەوە لەژێر خاکدا دۆزرایه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ موقەدەم بێستۆن زاهر لە هێزەکانى پێشمەرگەى زێرەڤانى بۆ دواڕۆژ وتی "شەوى 20 ی ئەم مانگە کاتێک سەنگەرى پێشمەرگە لێده‌درا، ئەو ئاسه‌واره‌ دەرکەوت، بەیانى دواتر پارچەکانیمان بینى و کۆمانکردەوە".

وتیشى "پەیوەندیمان بە بەرێوەبەرایەتى شوێنەوارەکانى ئاکرێ کرد و دوامان لێکرد ئەم ئاسه‌واره‌ بگوێزنه‌وه‌و بیبه‌ن، له‌سەر داواى ئێمە بەرێوەبەرایەتى شوێنەوارەکانى ئاکرێ دوێنێ سه‌ردانیان كردین و چەند پارچەیەک لەو ئاسه‌واره‌یان برد، بەڵام تائێستا چەند پارچەیه‌ک ماون".

هاوكات هیوا شەماڵ بەرێوەبەرى شوێنەوارى ئاکرێ بۆ دواڕۆژ وتى "ئێمە چەند پارچەک لەو ئاسه‌واره‌مان لە گوندى خورسەبادى مێژویى هێناوە کە مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش 2500 ساڵ و بۆ سەردەمى ئاشورییەکان دەگەڕێتەوە، بەڵام لەبەر گەورەیى چەند پارچەیه‌کى دیکەمان نەهێناوە و هەوڵده‌ده‌ین لەرۆژانى داهاتوو ئەو پارچانەش ببه‌ین بۆ ئاکرێ".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure