ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ به‌شدارى كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 482‌ جار بینراوە
كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ به‌شدارى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى تائێستا به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كانیان نه‌كردووه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

بڕیاره‌ پێش نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ى شوباتى 2020) كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان له‌ سلێمانى ئه‌نجامبدرێت.

ئارام قادر خه‌بات، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شدارى كۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى و سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ندامانه‌ ده‌بێت كه‌ تائێستا به‌هۆى نیگه‌رانییه‌كانیانه‌وه‌ به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كانى رابوردووى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى-یان نه‌كردووه‌.

شه‌وى رابوردوو دواڕۆژ پشت به‌ست به‌و زانیاریانه‌ى له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادارى نێو یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وت بڵاویكرده‌وه‌ ناكۆكى لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى یه‌كێتى له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌و چاره‌سه‌ر رۆیشتوون كه‌ به‌مدواییه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی شێوازى سه‌ركردایه‌تیكردنى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ و به‌ڕێوه‌بردنى دروست ببوو.

ئارام قادر خه‌بات ئه‌وه‌شى وت: هه‌موارى بڕگه‌كانى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ته‌واو بووه‌، ته‌نها ئه‌و بڕگانه‌ ماون كه‌ تایبه‌تن به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى و پێده‌چێت ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕگانه‌ش یه‌كلابكرێنه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان كه‌ پێشتر ره‌تكرایه‌وه‌، ئه‌مڕۆ قسه‌ى كۆتایى له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: گفتوگۆكانى ماوه‌ى رابوردوو ئه‌نجامى هه‌بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌موو ناكۆكیه‌كان چاره‌سه‌ركراون.

پ: شیروان شه‌ریف 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure