وێنه‌: چاره‌نووسى ئه‌و بەساڵاچووەی له‌ هه‌ولێر "فڕێدرابوو" یه‌كلاكرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 820‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: دواى ئه‌وه‌ى ئاگاداركرانه‌وه‌ كه‌ به‌ساڵاچوویه‌ك بێ شوێن و جێگایه‌، تیمێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ خانه‌ى به‌ساڵاچووان.


یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ى شوباتى 2020) بە دواڕۆژی راگه‌یاند: شه‌وى رابوردوو لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگادارکراینەوە کە بە ساڵاچوویەك بێ‌ شوێنە و لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەمێنێتەوە، بۆیە وەک بەڕێوەبەراتى گشتی چاودێریی کۆمەڵایەتی هەولێر هەر زوو تیمێكی تایبەتی بەساڵاچوانمان ناردە شوێنەکەوە و گواستیانەوە بۆ خانەی بەساڵاچووانی هەولێر.

وتیشی: "ئێستا ئەو بەساڵاچووە شوێنی مانەوەی هەیە و لەمەودوا لە خانەی بەساڵاچوانی هەولێر دەبێت، بە باشترین شێوە خزمەت دەكرێت و هیچکات رێگەنادەین کەموکوڕیی هەبێت".

پ: ل. م
ب: شیروان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure